ئەخلاقی مۆدێرن و ئەخلاقی تەقلیدی
سازدانی : سۆران عه‌زیز
*گرنگترین، ترسناک ترین ئەو تەحەدایانەی روبەروی خێزانی
کوردەبێتەوە چین؟
و/ پێم وایه خێزانی کورد ته‌نه‌ا ته‌حه‌دای کێشه ئابوریه‌کان ده‌کات و ته‌حه‌دای دی نیه،چونکه ته‌حه‌دا واته ململانیه‌کردن وڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی کێشه‌که له پێناوی بنبڕکردن و زاڵ بوون به سه‌ریدا، واته شانبازی، یاخود ململانیه‌کی پۆزه‌تیڤیانه له پێناوی گه‌شه‌کردندا. به‌ڵام ده‌کرێ بڵێم کێشه ڕووبه‌ڕووی کورد ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دیسان جیاوازه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کورد ڕووبه‌ڕووی کێشه ببێته‌وه. زه‌قترین ئه‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی خێزانی کورد ده‌بنه‌وه، مه‌سه‌له‌ی ( Ethic ) ئیتک و خودبه‌ڕێوه‌بردنه. به بڕوام ئه‌و دوو فاکته ناوه‌ڕۆکی کێشه‌کانی تریشن. کورد یه‌کێکه له‌و میله‌تانه‌ی ئه‌خلاقیاتی ژیانی لاوازه، چونیه‌تی خۆبه‌ڕیوه‌بردنی لاوازه،دیاره فاکته‌ری دووه‌میش زاده‌ی لاوازی یه‌که‌مه. ئێتکی ژیان سه‌رجه‌م هۆشیاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی له ناواخندایه. گه‌ر مرۆڤ بێ به‌شبوو له ئتیکی ژیان بێ به‌ش ده‌بێت له به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یه‌کانیش. ئیتک دایکی سه‌رجه‌م دیارده وهۆشیارێ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و ژیانیه‌کانه، نه‌ک ئه‌وان ئتیکیان دروست کردبێت. زۆربه‌ی کات ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی له دیموکراسی و کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بێ به‌شن له ئیتکی ژیانیش بێ به‌شن، به‌ڵام خۆیان به پێچه‌وانه‌ی ده‌بینن و واده‌زانن کۆمه‌ڵه دیموکراسیه‌کان بی ئه‌تیکن.
له نا کۆمه‌ڵگه‌کاندا، کۆمه‌ڵی بونیادنه‌ر وکۆمه‌ڵی ڕوخێنه‌ر هه‌یه، ئتیکی مرۆیی و ئیتیکی جه‌نگه‌ڵی هه‌یه. رۆژئاوا و کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌کاندا بۆ هاوکاری کردنی ئتیکی ژیان که گرێدراوێکی سه‌ره‌کی ژیانی رۆژانه‌و به‌خته‌وه‌ری خێزانه، زانستی ته‌کنه‌لۆژی (Bioethic) بایۆئیتیک "ئتیکی بایۆلۆژی" داهێنا، ئه‌ویش هاوکاری ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی کرد که منداڵیان نابێت و ده‌کڕیت نه‌بوونی مناڵ کاریگه‌ری له سه‌ر به‌خته‌وه‌ریان هه‌بێت، ئه‌و زانسته هاوکاریان ده‌کات به دروستکردنی مناڵ له رێگه‌ی پیتاندن له بۆری، یان منداڵدانێک به کڕیگیراودا. ئه‌مه ئیتیکی بونیادنه‌ر و مرۆییه. چونکه ئتیکێکه له سه‌ر بنه‌مای چاره‌سرکردنی کێشه‌کان و نۆژنکردنه‌وه‌ی ژیان بونیانراوه.
کۆمه‌ڵی کوردی و کۆمه‌ڵه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانی دیش کۆمه‌ڵی ڕۆخێنه‌ری بارگاوی به ئتیکی جه‌نگه‌ڵین، بۆ نموونه هه‌مان کێشه‌ی باس‌کراو له کوردستاندا چاره‌سه‌ره‌که‌ی به نۆژنکردنه‌وه‌ی ژنه‌که " واته کردنه ده‌ره‌وه‌ی ژنه‌که له ژیانه مرۆییه دایمه‌زراندوه" ڕوخانی به‌شێک له پێناوی بونیادنانی به‌شێک"، هێنانی ژنێک دی له سه‌ر ریتمی ژیانی ئاژه‌ڵ و نه‌ک ته‌نه‌ا نۆژنه‌کردنه‌وه‌ی ژیان و خۆ ماندوونه‌کردن بۆ چاره‌سه‌ر به‌ڵکو بیرکردنه‌وه له چاره‌سریش به شه‌رم ده‌زانێت. ماف، ژیان، که‌رامه‌ت و به‌ها مرۆیه‌کانی که‌سێک پێشێل ده‌کات و ناوی ده‌نێت مۆراڵ و ئیتیک، به‌ڵام چاره‌سه‌ره مرۆیه‌که‌ی ناو ده‌نێت بێ مۆراڵی، یان حه‌رام وهه‌زاران به‌یت وبالۆره‌ی دی. ئه‌مه‌یه نموونه‌ی کۆمه‌ڵی ڕۆخێنه‌ر و بێ ئتیک.
ئه‌م نموونه‌یه هه‌موو سه‌رخان وژێرخانی کۆمه‌ڵی ئێمه‌ی له سه‌ر بوونیادنراوه،له په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو، باوک و منداڵ، دایک وکچ هه‌تا ده‌گات به په‌یوه‌ندی مامۆستا و خوێندکار و کۆمه‌ڵ و حکومه‌ت. له نیوان ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه‌دا،په‌یوه‌ندی خێزان و ململانیه ئابوریه‌کان و حکومه‌ت و ڕازیکردنی کۆمه‌ڵ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
