شاعیری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسه‌یی 'شارل بۆدلێر' (1821ـ 1867) له نامه‌یه‌کیدا بۆ هاوڕێیه‌کی ده‌ڵێ: "ده‌زانی بۆچی وا زۆر به ئارامی‌و به په‌رۆشه‌وه نووسینه‌کانی 'ئادگار ئالان پۆ'م وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فه‌ڕه‌نسی؟ چونکه له من ده‌چوو". بۆ یه‌که‌مجار، که لاپه‌ڕه‌کانی کتێبێ له کتێبه‌کانیم هه‌ڵدایه‌وه، یه‌کسه‌ر ئه‌و شتانه‌م تێیدا بینی، که له دڵ‌و ده‌روونی منیش‌دا هه‌بوون. نه‌ک هه‌ر خه‌ونم به‌و بابه‌تانه‌وه ده‌بینی، که ئه‌و نووسیبوونی، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت رسته رسته، که ئه‌و نووسیبوونی، له مێشکی منیش‌دا هه‌بوون. به‌ڵام ئه‌و پێش من به بیست ساڵ نووسیبوونی.
بێگومان ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌ده‌بییانه‌ی له ئه‌ده‌بی‌تره‌وه وه‌رگێڕاون، پێش هه‌موو شتێ رێبازن‌و ئه‌وجا ده‌بنه دووباره‌کردنه‌وه‌ی داهێنان. هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆسێسی وه‌رگتنی ئه‌زموونه‌ش، متوربه‌کردنی بیره، یان به واتایه‌کی‌تر، تۆوی هونه‌ری‌و بیری ئه‌ده‌بێکه، که له خاکی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یه‌کی‌تردا ده‌وه‌شێندرێ، ئه‌گه‌ر ئاو‌و هه‌وایه‌کی گونجاوی له ئه‌ده‌به تازه‌که‌دا بۆ ره‌خسێنرا، ئه‌وا به جوانی ره‌گ داده‌کوتێ‌و چڕۆ ده‌کاو سه‌وز ده‌بێ‌و گوڵ ده‌کا.
که‌واته، هه‌ر نووسه‌رێ ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا بێ به دوای تازه‌گه‌ریدا بگه‌ڕێ، ده‌بێ به دوای ئه‌و به‌شه ئه‌ده‌بییه‌دا بگه‌ڕێ، که له ناخی خۆیدا هه‌بێ‌و به‌ڵام جێ په‌نجه‌ی له ئه‌ده‌بی میلله‌ته‌که‌ی خۆیدا نه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ی، که له گه‌ڕانی تازه‌گه‌ریدا بێ، هه‌ست ده‌کا، که به‌ره‌وڕووی پرۆسێسی داهێنان ده‌بێته‌وه، واته ده‌یه‌وێ له‌و که‌سانه بچێ، که داهێنه‌ربوون‌و ناوبانگی جیهانییان هه‌بووه‌و هه‌یه. جگه له‌وه، هه‌ست ده‌کا، که له نیشتمانی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیدا هاونیشتمانیی ئه‌و که‌سه داهێنه‌رانه‌یه.. هه‌ست ده‌کا، که ئه‌گه‌ر ئه‌زموون‌و رێبازی ئه‌و داهێنه‌رانه بگرێته به‌ر، ده‌توانێ له مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌کردن‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردندا خزمه‌تی بیر‌و ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ری نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی خۆی بکا، وه‌هاش بیرده‌کاته‌وه، که به‌وان ئه‌ده‌به کارتێکراوه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ‌و ئه‌و خه‌ون‌و ئاواته کۆنانه دێنه دی.
به گوێره‌ی ئه‌ده‌بی کوردیش، به تایبه‌تی له هونه‌ری کورته چیرۆکی‌دا، ئه‌م دیارده‌یه له حه‌فتاکانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه هه‌یه‌و هه‌ستی پێکراوه؛ بۆچی ئه‌م دیارده‌ی تازه‌گه‌رییه له چیرۆکی کورت‌دا هه‌ستپێکراوترو به‌رچاوتره؟ چونکه کورته چیرۆک له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ته‌مه‌ن کوردتره‌و هه‌روه‌ها هاوته‌مه‌نی بابه‌تی تازه‌گه‌رییه‌که بووه. جگه له‌وانه، تا ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چ رۆمان‌و چ شانۆی نووسراوی کوردی به ته‌واوی وه‌ک کورته چیرۆک نه‌هاتۆته کایه‌وه، بۆیه ئێمه له ئه‌ده‌به‌که‌ماندا ته‌نها له بواری کورته چیرۆکدا ده‌توانین نیشانه‌ی ئه‌و تازه‌گه‌رییه به‌دی بکه‌ین. بێگومان، ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌ین، که کورته چیرۆکی کوردیمان بگاته ئاست‌و راده‌یه‌کی به‌رزترو بچینه مه‌یدانی جیهانیی ئه‌ده‌به‌وه؛ ده‌بێ له سنووری ناوچه‌یی‌و ناوخۆیی‌و ناسیۆنالیستی ده‌ربچێ. جیهانی ئه‌ده‌بیش به تێکڕا واتای ئه‌وه نییه له سنووری ناوخۆییدا نه‌بێ‌و په‌یوه‌ندیی کلاسیکیی خۆی به شوێن ـ کاتی کۆمه‌ڵێکه‌وه تێپه‌ڕکردبێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رده‌مێ ئه‌ده‌بێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، که مۆرک‌و داب‌و نه‌ریت‌و سروشتی بیر‌و هونه‌ریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێوه‌یه، که تیایدا له‌دایکبووه، بێگومان ئه‌ده‌بی کوردیش بار‌و دۆخ‌و سروشتێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت بار‌و سروشتێکی وه‌ها نییه، که بۆ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی، یان فه‌ڕه‌نسی‌و ئینگلیزی خوڵقاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین بڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌موو شتێ ئه‌ده‌ب ره‌نگدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی بیری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه. که‌واته، به‌ر له هه‌ر شتێ، ئه‌و پێداویستییانه ناوخۆیی‌و ناسیۆنالیستین، به‌ڵام مه‌به‌ست‌و ئاماج‌و خه‌ون‌و ئاواتی مرۆڤایه‌تین‌و به‌شێکن له مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی جیهان، واته له ئه‌نجامی ده‌ربڕینی کێشه‌و ئاوات‌و هیواو ئێش‌و ئازاری نه‌ته‌وایه‌تیدا، که هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵوێستی سایکۆلۆجی‌و که‌سایه‌تیی تێدایه، که به‌ر له هه‌ر که‌سێکی‌تر له ناخی نووسه‌ره‌که‌وه هه‌ڵقوڵاو‌ه، یان به‌ر له هه‌ر که‌سێکی‌تر په‌یوه‌ندیی به ناخ‌و ده‌روون‌و بیری تایبه‌تی نووسه‌ره‌که‌وه‌یه؛ وه‌ک هاونیشتمانییه‌ک، یان وه‌ک که‌سێ له نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌وره‌دا، که له هه‌موو ئاوات‌و ئازاری نیشتمانی‌و نه‌ته‌وایه‌تیدا هاوبه‌شه له گه‌ڵیاندا، ره‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستێکی گشتیی مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نێ‌و هه‌ست‌و نه‌ستی ده‌روونی گشتی‌و جیهانی بێ، به‌ڵام له گۆشه‌ی هه‌ڵوێستێکی که‌سایه‌تییه‌وه.