مستوره اردلان
له دوای تۆ ده‌بێ هه‌ر بگریم
(مه‌ستووره) مه‌لوول دڵ جه مه‌ینه‌ت مه‌ست
جام عه‌یش توهی ، شیشه‌ی غه‌م به ده‌ست
[مه‌ستووره ـ ی کڵۆڵ، دڵ به‌خه‌م سه‌رمه‌ست
[پیاڵه‌ی مه‌ی به‌تاڵ،شوشه‌ی خه‌م به ده‌ست
هه‌ر من مه‌وانوو، جه‌سته‌ی حاڵێ تۆ
ته‌بخاڵه‌ی له‌بان له‌علێ جه‌لای تۆ
[هه‌ر من له ده‌رد و ئازاری جه‌سته‌ی تۆ خه‌به‌ردارم
[که تێمیسکی سه‌ر لێوی یاقووتت خه‌به‌ر له چی ده‌دات
ئای جه کووره‌ی نار ئی ده‌روونێ تۆ !
مه‌وج ده‌ریای دڵ پڕ جه هوونێ تۆ
[هاوار له بڵێسه‌ی کووره‌ی پڕ سکڵی ده‌روونی تۆ
[له‌و شه‌پۆلانه‌ی خۆێنی ناو دڵی به‌کوڵی تۆ
گا یادێ هه‌نگام عه‌یش نۆش تۆ
گا یادێ کووره‌ی مه‌ینه‌ت جۆش تۆ
[جارجار بیری سه‌رده‌می خۆشی و بۆشی تۆ
[ده‌م ده‌م یادی ئه‌و کوره‌ی خه‌فه‌ت کوڵی تۆ
کافر وێنه‌ی تۆ ته‌ن زوخاڵی بۆ
جامش جه باده‌ی عیشره‌ت خاڵی بۆ
[بووبا به قه‌قنه‌س کافر له‌بری تۆ
[به‌تاڵ با پیاڵه‌ی له (مه‌ی)ی خۆشی و باده‌ی سه‌رخۆشی
عه‌جه‌ب جه ده‌ریای خه‌مان غه‌رقه‌نی
قه‌ده‌م سووگه‌وار تا به فه‌رقه‌نی
[سه‌یر خنکاوی له زه‌ریای خه‌مان
[ سه‌ر هه‌تا به پێ، ڕه‌ش پۆش و خه‌مبار
قارووره‌ی شادیت به غه‌م شکسته‌ن
په‌ی مه‌رگێ خه‌سره‌و هه‌قت به ده‌سته‌ن
[گۆزه‌ی مه‌یه‌که‌ت به به‌ردی خه‌مان ئه‌گه‌ر شکاوه:
[ هه‌قت به‌ده‌سته گه‌ر ده‌ناڵێنی، دڵت شکاوه
ئه‌ر تاتا ڕیشه‌ی جه‌رگت په‌ی که‌ری
یا واده‌ی میحنه‌ت به غه‌م ته‌ی که‌ری
[به‌ند به‌ندی جه‌رگت ڕیشاڵ ڕیشاڵ که‌ی
[یان بیابانی خه‌م به پێ تۆمار که‌ی
تۆ ئه‌ر سه‌د نه غه‌م ده‌روونت هوونه‌ن
به‌ڵێ ئی ته‌وره ئه‌توارێ دوونه‌ن
[ئه‌گه‌ر ده‌روونت له خه‌م پڕخوێنه
[به‌ڵێ وایه، ئه‌مه ڕه‌وشتی گه‌ردوونی چه‌وێڵه
حه‌یف نیه‌ن چون تۆ شیرین شه‌هبازێ
شۆخێ مه‌دهۆشێ ئالووده‌ی نازێ
[ئه‌رێ تۆ بی و خوا، سه‌د حه‌یف و داخ نێ؟!
[تۆی شۆخی شیرین، تۆی په‌روه‌رده‌ی ناز
یه‌ک جیهه‌ت جه عه‌یش عیشره‌ت جیا بۆ
په‌یوه‌سته ئه‌وقات به‌رگه‌ش سیا بۆ
[له دنیای خۆشی و به‌شاڕه‌ت دوور بی
[ڕه‌شپۆش و سه‌رکز، به‌سته‌ی ده‌وار بی
تۆ بنیامی زاد، زیبا حووره‌نی
چ حۆرێ؟ لایق حولله‌ی نووره‌نی
[تۆی مرۆڤ زاده‌ی ڕوخسار فریشته
[چ فریشته‌یه‌ک؟ شیاوی خه‌رمانه‌ی نێو جه‌رگی نوور
واده‌ی وه‌هاره‌ن چون گوڵ جیلوه‌که‌ر
به ڕه‌شک خاسان، ڕه‌عنای دڵ په‌یکه‌ر
[سه‌رده‌می به‌هاره، تۆیش چه‌شنی گوڵ ده‌سا خۆت بنوێنه
[به کوێری چاوی لاو خاسان،ئه‌ی جوانی خۆش دیمه‌ن
بپۆشه دیبای زیبا به قامه‌ت
تا په‌ی قامه‌تت خێزۆ وه قیامه‌ت
[ به‌ژن و باڵاکه‌ت پۆشته بکه‌وه به جلکی خۆش نه‌خش
[ تاکوو به‌ژنه‌که‌ت له ڕۆژی هه‌ستان به‌م چه‌شنه هه‌ستێت
ماباقی دنیا به‌قا نه‌دارۆ
جه شادمانی زه‌حمه‌ت مه‌وارۆ
[ دنیا بێ وه‌فا، هیچ به‌قای نییه
[له هه‌وری شادی حه‌سڕه‌ت ده‌بارێت