چیرۆکی کوردی‌و مه‌یدانی جیهانیی ئه‌ده‌ب
که‌واته، ئه‌ده‌ب پێش ئه‌وه‌ی جیهانی بێ، خۆماڵی‌و نه‌ته‌وه‌ییه، واته، جیهانیبوونی ئه‌ده‌ب له‌وه‌وه نایه‌ت، که له رووی ده‌ربڕین‌و بابه‌ت‌و ناوه‌ڕۆکه‌وه جیهانی بێ، به‌ڵکه له‌وه‌وه دێ، که راستگۆیی تێدا بێ‌و قووڵ بێ له رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت، که باس له خۆماڵیی ده‌که‌ین، ئه‌وه نییه، که ئه‌ده‌به‌که له مرۆڤایه‌تی، یان له جیهانیبوون داده‌بڕێن، به‌ڵکو خۆماڵی‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌مان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییه‌که‌مان‌و مرۆڤایه‌تی به گشتی ده‌کا. بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی داکه‌وتێکی تایبه‌ت به میلله‌تێک‌و نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه له ئه‌ده‌بێکی خۆماڵیدا ده‌ربڕینی نووسه‌رو له هه‌مان کاتیش‌دا خستنه‌سه‌ر خه‌رمانی ئه‌ده‌بی جیهانیی مرۆڤایه‌تییه. واتا هیچ جۆره جیاوازییه‌ک نییه له نێوان ژان‌و ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار‌و خۆشیی مرۆڤایه‌تیی کوردێ، یان عه‌ره‌بێ، یان فه‌ڕه‌نسی‌و ئینگلیزییه‌ک.
چیرۆکیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جموجۆڵێکی مرۆڤایه‌تییه، به‌ستراوه به هه‌موو جۆر په‌یوه‌ندییه‌کی ژیانی‌و مرۆڤایه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها چیرۆکی هونه‌ریش له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می شارستانیدا له‌دایکبووه. که‌واته ناتوانێ وه‌کو شیعر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو مێژووی نه‌ته‌وه بێ. واتا ته‌مه‌نی مێژوویی چیرۆک که‌متره له ته‌مه‌نی مێژووی شیعر. ده‌توانین به واتایه‌کی‌تر بڵێین، که 'شیعر مێژوویه‌کی ناهونه‌رییه له به‌رگێکی هونه‌ریدا'، به‌ڵام 'چیرۆک مێژوویه‌کی هونه‌رییه له به‌رگێکی هونه‌ریدا'. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ، که دوو جۆره مێژوو هه‌ین: مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژووی که‌سی. له‌مه‌وه ده‌توانین بڵێین، که مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆمانی مێژوویی بردوویه‌تی بۆ خۆی، به‌ڵام که‌سی، یان که‌سایه‌تیی مرۆڤ، کورته چیرۆک بردوویه‌تی بۆ خۆی.
ئێمه له هه‌رێمی کوردستاندا، له پێش هه‌ر شتێکدا، به رێگه‌ی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه ئه‌ده‌بی جیهانی کاری تێکردین. واتا زمانی رۆشنبیریمان له سه‌ره‌تاوه عه‌ره‌بی بوو، که بووه که‌ناڵێ بۆ گه‌یشتنی ئه‌ده‌ب‌و رۆشنبیریی جیهانی به ئێمه‌ی کورد. ئه‌وجا چیرۆکی عیراقی عه‌ره‌بیش کارێکی زۆری کرده سه‌ر کورته چیرۆکی کوردی، چونکه به گشتی چه‌ند قۆناغێکی ئایینی‌و مێژوویی‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی هاوبه‌ش کاری کرده سه‌ر داهێنانی رۆشنبیری له عیراقدا به گشتی‌و له هه‌رێمی کوردستاندا به تایبه‌تی.
به بۆچوونی من، تا کۆتایی حه‌فتاکان، به تایبه‌تی به‌ر له ده‌ستپێکردنی جه‌نگی عیراق‌و ئێران سروشتی قاره‌مانیی کورته چیرۆکی کوردی، زۆر له سروشتی قاره‌مانییچیرۆکی عه‌ره‌بی، به تایبه‌تی عیراقییه‌وه نزیکه. بۆ نموونه: قاره‌مانی چیرۆکی 'له خه‌وما'ی 'جه‌میل سائیب' ـ که به یه‌که‌م چیرۆکی هونه‌ری کوردی ده‌ژمێردرێ ـ وێنه‌یه‌که له قاره‌مانی چیرۆکی 'رؤیا'ی چیرۆک‌نووسی عیراقی 'عه‌تا ئه‌مین'.
جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ چیرۆکنووسی‌تری عیراقی وه‌ک 'عه‌بدولحه‌ق حامد، زه‌نوون ئه‌یوب، عه‌بدولمه‌لیک نوری، شاکر خسباک‌و فوئاد تکرلی'، چ بابه‌تی ریالیزمی فۆتۆگرافی‌و چ له ریالیزمی ره‌خنه‌ییدا، کارتێکردنیان له‌سه‌ر سه‌ره‌تاکانی چیرۆک‌نووسیی کورد هه‌بووه. ئه‌و کارتێکردنه‌ش له شه‌سته‌کاندا به روونی ده‌رکه‌وتووه. به‌ڵام پاش ئه‌وه، له چیرۆکه‌کانی هه‌شتاکاندا، چ له چیرۆکی شاره‌کان‌و چ هی شاخ‌و چ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئیتر به‌ره به‌ره قاره‌مانی کورته چیرۆکی کوردی له خه‌سڵه‌ت‌و روخسار‌و سیمای قاره‌مانه عه‌ره‌بی‌و عیراقییه‌کانه‌وه دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی چاکه‌و زه‌مینه‌یه‌کی باشه بۆ تایبه‌تمه‌ندی‌و ره‌سه‌نایه‌تیی ته‌واوی کورته چیرۆکی کوردی‌و سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغی رۆمان له ئه‌ده‌بی تازه‌ی کوردی‌دا