ئه‌نفال له چاوی ئاسماندا(کازیوه سالح)
ئاسمــــانم چیدی فرمێسك داناکا
نه‌وه‌ک خۆڵی ســه‌ر لاشه‌م ڕاماڵێ
شه‌پۆلیش هه‌رگیز که‌نار ماچ ناکا
نه‌كــــــــا له ناڵه‌م، ده‌ریا بناڵێ
ڕۆحم وا لــــه ژێر تاشه به‌ردێکدا
نه ئــــاشنای خۆم، نه هی زمانم
بیابان ماڵمه و، جێم بۆ ڕاده‌خــا
گه‌رچی تێم ناگا، له«ئه‌نفال»انم
خــودا ده‌مێکه سه‌ری هــه‌ڵگرتووه
چیدی بیابان ناکــــا بــــــه ماڵی
به‌هــاریش ڕه‌نگی پاییزی گرتووه
کــــه مه‌رگ ژیانی لـه بن ڕاماڵی
خه‌ڵه‌فاندن بوو، یا ویژدان مردن
سوورخانه و چاڵ و زیندانه ماڵم
به ڕاستیتانه یان سوحبه‌ت کـردن
بكـــــوژانی من، بران یان زاڵم؟!
سه‌ر‌چۆپی مه‌رگ‌و شه‌وانی سوورم
ده‌سڕێ گرتوویه لـــه ڕه‌نگی ئاڵام
باوکــــــــانی ڕۆحی و كڕیاره‌کانم
ده‌که‌ن به پاره، بست بستی باڵام!
که خودا و سروشت شه‌رمه‌زارت بێ
كــــام په‌ری، دادی تۆی مرۆڤ بدا؟
گـــــه‌ر ئاینی تۆ، کوشتنی من بێ
له‌کام دوورگه‌دا، ده‌گه‌ن به خودا؟
ناوم ئه‌نفاله شـــــانازیی مێژوو
تاجی زێڕینی کــوردی دابه‌شبوو
زاکیره‌ی چیا، نه‌خشـــه‌ی وڵاتم
هوشیارکه‌ره‌وه‌ی ویژدانی مردوو
ناوم ئه‌نفاله یه‌ک هاوتام هه‌یه
له داوێنیدا هــــــــه‌ڵده‌کا هه‌تاو
هه‌ناسه‌ی‌سێوه، ئه‌م‌هه‌ڵه‌بجه‌یه
په‌لكه‌زێڕینه‌ی ئاسمانی ســـــاو
ده‌ی وه‌رن ڕابن لــــه پێناومان‌دا
بمانناسێنن بـــــــه دنیا و یاران
نه‌كــا غه‌فڵه‌تی دووباره‌ی مێژوو
تووشمان كاته‌وه کیمیایی باران